ئەمڕۆ لە سەر بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی عێراق لایەنە عەرەبەكانی كەركووك گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ سوودانی كۆبوونەوە، ئەم كۆبوونەوەیەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ لایەنە عەرەبەكانی كەركووك، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە عەرەبەكانی كەركووك كۆبووەتەوە، سوودانی جەختیكردەوە، نابێت هیچ پێكهاتەیەك لە ئیدارەی كەركووك پشتگوێ بخرێت، دەبێت هەموو هێزە نیشتمانییەكان هەماهەنگ بن و هەمووان بەشداربن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم كۆبوونەوەی سوودانی كۆبوونەوەیەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، دەبێت دوای یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا پارێزگار هەڵببژێردرێت، بەڵام ١٤ بەسەر یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كەركووك تێپەڕێوە هێشتا لایەنەكان نەگەیشتوون بەڕێككەوتن.