پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەی و دەیەوێت بە زووترین کات ئەم دۆسێیەیە یەکلایی بکاتەوە، دەشڵێت، لایەنی ئەمریکی دەیەوێت بەردەوام پرسەکە دوابخات، لە بەرامبەردا هەڵوێستێکی جددی بەغدا هەیە کە لەلایەن شەقامیشەوە پشتگیری دەکرێت، کە بوونی هیچ هێزێکی بیانی لە عێراقدا قبوڵ ناکرێت.
موختار موسەوی پەرلەمانتارى هاوپەیمانی فەتح سەربارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەم شێوەیە بۆ میدیا عێراقییەکان دوا.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەی و دەیەوێت بە زووترین کات ئەم دۆسێیەیە یەکلایی بکاتەوە، هەربۆیە دانووستانەکانی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیاتر کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەشڵێت، لایەنی ئەمریکی دەیەوێت بەردەوام پرسەکە دوابخات، لە بەرامبەردا هەڵوێستێکی جددی بەغدا هەیە کە لەلایەن شەقامیشەوە پشتگیری دەکرێت، کە بوونی هیچ هێزێکی بیانی لە عێراقدا قبوڵ ناکرێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، دەوڵەتی تورک نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمى کوردستان و لە ٧٦٪ـی سنوورى دهۆکی داگیرکردووە، بەڵام هەردوو حکومەتی بەغدا و حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم هیچ کاردانەوە و هەنگاوێکی کرداریان بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە نەناوە.