چالاکوانێکی سیاسی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە سوننەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبوونەتەوە بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت، حزبی تەقەدوم، کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.
یاسر جبوری چالاکوانی سیاسی لە تۆڕی کۆڵایەتی ئێکس سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە سوننەکانی عێراق لە بارەگای هاوپەیمانی عەزم بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
یاسر جبوری ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە سوننەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبوونەتەوە بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
دەشڵێت، حزبی تەقەدوم، کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم هەنگاوەی لایەن سونییەکان دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆ و دانوستان دێت، کە تا ئەمڕۆش ڕێککەوتنی کۆتایی لێنەکەوتووتەوە، ئەمەش وایکردووە دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان ببێتە بابەتێکی ئاڵۆز و چارەسەرنەکراو لەنێو کوتلە جیاوازەکانی سوننەدا.
جێگای ئاماژەیە، ١٨ـی ئایار دانیشتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دوو كاندیدی سەرەكی ئەو پۆستە بوون، لە دانیشتنەكەدا دوو خولی دەنگدان بەڕێوەچوو، تیایدا دەنگەكانی سالم عیساوی لە پێش دەنگەكانی مەحمود مەشهەدانییەوە بوو، دواتر پەرلەمانتارانی تەقەدووم لە ناو هۆڵی پەرلەمان گرژی و ئاڵۆزییان درووست كرد، نەیانهێشت كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بۆیە دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.