داهاتە نانەوتییەکان لە عێراق بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە و 11%ى داهاتى گشتى پێکدێنێت، بەوتەى پەرلەمانتارێک، ئەوە داهاتى هەناردەی پیشەسازی و كشتوكاڵ نیە و داهاتی دەروازە سنوریەكانیش,حزب و میلیشیاكان دەستیان بەسەرداگرتووە، بۆیە ئەوە داهاتى زیادکردنى باجە.
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قەبارەی داهاتەكانی دەوڵەت لەماوەی پێنج مانگدا لە بودجەی فیدراڵی، 54 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، نزیكەی 40 ملیار دۆلار دەكات، كە داهاتە نەوتیەكانی نزیكەی 89% بودجەكە پێكدەهێنێت.
سائیر موخیف، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵى پەلەمانى عیراق بە رۆژنامەی (العربي الجدید)ی وتووە: زیادبونی داهاتە نانەوتیەكان لە باجەكان كۆكراوەتەوەو داهاتی هەناردەی پیشەسازی و كشتوكاڵ نیە.
ڕاشیگەیاندووە، داهاتی دەروازە سنوریەكانی عێراق، حزب و میلیشیاكان دەستیان بەسەرداگرتووە, داواشی لە دەوڵەت كردووە، كۆنتڕۆڵی داهاتەكانی گومرگ و باج بكات، بۆ رێگرتن لە پرۆسەكانی گەندەڵی و خۆدزینەوە.