بانكی ناوه‌ندیی عێراق به بڕی 43 ملیار دینار سزای دارایی به‌سه‌ر ژمارەیەك بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا ده‌سه‌پێنێت.
ئاوێنە: بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگه‌یاند كه ئه‌و سزا داراییه‌ی كه به‌سه‌ر بانكه‌كان و دامه‌زراوه غه‌یره بانكییه‌كان (كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو)دا سه‌پێندراون، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا زیاتر له 43 ملیار دیناری عێراقی بوه.
خشته‌یه‌كی بانكی، ئه‌و سزا داراییانه "غه‌رامانه"ی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا ده‌رده‌خات كه به‌سه‌ر بانك و كۆمپانیا داراییه‌كان سه‌پێنراون و له نیسانی ساڵی رابردوه‌وه ده‌ستیپێكردوه تا كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردو و بڕی 43 ملیار و 465 ملیۆن و 532 هه‌زار و 931 دینار بوه.
له خشته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه "غه‌رامه‌كردنه‌كان 102 سزای كارگێڕی بۆ ئه‌و بانكانه و دامه‌زراوه غه‌یره بانكییانە له‌خۆده‌گرێت، كه له نێوان هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه و ماوه پێداندا دابه‌شكراون."
له خشته‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه كه "له مانگی ئایاردا زۆرترین سزای دارایی به‌سه‌ر بانك و دامه‌زراوه ناداراییه‌كان سه‌پێندراوه كه 34 ملیار و 2 ملیۆن و 141 هه‌زار و 100 دینار بوه، له‌گه‌ڵ سزای كارگێڕی به بڕی 42 سزا، له‌كاتێكدا مانگی حوزه‌یران كه‌مترین غه‌رامه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كه بڕی 2 ملیار و 829 ملیۆن و 157 هه‌زار و 288 دینار بووه”.
له خشته‌كه‌دا ناوی ئه‌و بانكانه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه غه‌رامه و سزای كارگێڕییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له بۆرسه‌ی عێراق ره‌خنه‌ی له زیادكردنی غه‌رامه‌كردنی بانكه‌كان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر قازانجی وه‌به‌رهێنه‌ران له پشكی ئه‌و بانكانه‌دا ده‌بێت.