ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، كامپی هۆل مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دروست دەكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویرکدەوە، ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشوازی پیتەر ستێپانیك، باڵیۆزی كۆماری چیك لە بەغدا كرد و لە کۆونەوەکەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەعرەجى ڕایگەیاندووە، كامپی هۆل مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە درووست دەكات.
لە كۆتایدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی بەپەلەی وەستاندنی شەڕە بەردەوامەكانی غەزە و ڕێزگرتن لە ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ کردەوە.