سزا بەسەر کەسێکدا سەپێندرا کە خۆى وەک ڕاوێژکارى سوودانى ناساندبوو
  2024-07-21       245       

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی كردەوە، سزای حەوت ساڵ زیندانیان بۆ كەسێك دەركردووە، كە خۆی بە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ناساندبوو و پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتبوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بارەی سزادانی كەسێك، كە وەك ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق خۆى ناساندبوو، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسێیەى کەسێک دا، كە خۆی وەك ڕاوێژکارى محەمەد شیاع سوودانی ناساندبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، دادگای كەرخ سزای حەوت ساڵ زیندانیان بۆ ئەو كەسە دەركرد، ئەو سزایەش پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە ١٦٠ـی ساڵی ١٩٨٣ و بۆ دەركراوە، چونكە بەناوی ڕاوێژكاری سوودانیەوە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە.

لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تاونبارە سزادراوەكە پارەی لە هاووڵاتییەك وەرگرتووە و بەڵێنی پێداوە، كە كوڕەكەی بخاتە بەر لێبوردنی گشتیی لە كاتێكدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرابوو.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×