وه‌زاره‌تى دارایی هه‌واڵى ناردنى لیستى موچه‌ى مانگى حه‌وتى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم بۆ به‌غدا پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیستى موچه‌ى خانه‌نشینانیش، بهههمواركراوى ڕه‌وانه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان بۆ مانگى تهمموز (مانگى حه‌وت) ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كردوه‌و شێوازى ناردنه‌كه‌ش بەسیدیو كاغەز بوه‌و گەیشتوه‌ته ده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی به‌فه‌رمى ئاشكرایكرد، لیستی موچەی مانگی تەمموز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
له‌و ڕاگهیهنراوهى وه‌زاره‌تى داراییدا هاتوه، "سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە لیستی موچەی مانگی تەمموزی سەرجەم فەرمانبەرانو موچەخۆران‌و دەزگا ئەمنی‌و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمه‌وه ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
هه‌ر له‌و ڕاگهیهنراوهدا مژده‌ى ئه‌وه‌ش به‌خانه‌نشینان دراوه كه "لیستی موچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەگوێره‌ى یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە".