پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
  2024-07-21       195       


پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاو كردەوە، كە تێیدا چوار بڕگەی سەرەكی تاوتوێ دەكرێت، یەكێك لەوانەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی ئابووری، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری هەمواری یەكەمی دەستەی چاودێری نەوەویی و ماددەی كیمیایی و بایۆلۆجی دەكرێت.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆى پەرلەمان لە ڕاگەیاندراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق چوار بڕگەی سەرەكی تاوتوێ دەکات، یەكێك لەوانەش هەمواركردنەوەی یاسای قەرەبووكردنەوەی میلاكی زیان لێكەوتوانی سەردەمی ڕژێمی پێشووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە كۆبوونەكەی ئەمڕۆدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی ئابووری، هەروەها خوێندنەوە بۆ یاسای ئامێرەكانی بەرهەمهێنان دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری هەمواری یەكەمی دەستەی چاودێری بۆ نەوەویی و ماددەی كیمیایی و بایۆلۆجی دەكرێت.

باس لەوەشكراوە، كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٢) وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان كاتژمێر١١ـی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×