ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دهكات كه پڕۆژەیاسایەکیان بۆ زیادکردنی موچەی فەرمانبەران بەفەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیشەوە ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شهممه، پشوی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهاتو یەكەمین كۆبونەوەی وەرزی دووەمی ساڵی یاسادانانی سێیەم بهڕێوهچو.
رائد مالیکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوە کرد، رەشنوسی یاسای خزمەتگوزاری شارستانی فیدڕاڵییان لەپەرلەمانەوە ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و تێیدا چوار یاسای لەخۆ گرتووە کە یەکێکیان تایبەتە بە موچەی فەرمانبەران.
باسی لەوەش کرد، پڕۆژەیاساکە باس لەزیادکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات کە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
رائد مالیکی وتیشی، چاوەڕوانی پڕۆژەیاساکەن بگەڕێنرێتەوە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
ئەوەشی خستەڕو، لەم هەنگاوەدا مەبەستیان هێنانەدی جۆرێک لەدادپەروەرییە لەنێوان وەزارەتەکاندا، چونکە جیاوازی زۆر هەیە لەموچەی نێوانیاندا.