سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پارەداركردن و خەرجكردنی بودجەی پارێزگاكان، بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەكەن بۆ پەرلەمان.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەیەكەم كۆبونەوەی لیژنەكە لەوەرزی نوێی یاساداناندا رایگەیاند، لیژنەكەیان بانگهێشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەكات بۆ بەدواداچوونی پرسی پارەداركردن و خەرجكردنی بودجەی پارێزگاكان.
وتیشی، هەمواركردنەوەی یاسای میلاك لەم هەفتەیەدا یەكلایی دەكرێتەوە و پەسەند دەكرێت.
ئەمڕۆ شهممه، پشوی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهاتو یەكەمین كۆبونەوەی وەرزی دووەمی ساڵی یاسادانانی سێیەم بهڕێوهچو.