سەنتەری ئەلیکترۆنی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەککەوتنە جیهانییە کە ئەمڕۆ سێرڤەرەکانی ویندۆزی گرتەوە، هەروەها سیستمی دامودەزگاکانمان بەشێوەیەکی ئاسایی کاردەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە رووبەڕووی راگرتنی کارەکان و کێشە بوونەوە، لەوانە:
فڕۆکەخانەکانی ئیسپانیا، فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا، فڕۆکەخانەی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا، فڕۆکەخانەی شیفۆڵ و فڕۆکەخانەی ئەمستردام لە هۆڵەندا، فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا، بۆرسەی لەندەن، هێڵی ئاسنی بەریتانیا، بەشێک لە بانکە نێودەوڵەتییەکان، کۆمپانیا گەورەکانی شەمەندەفەر، کۆمپانیای پەخشی ئوسترالیا، سەنتەری فریاکەوتنی 911ی ئەمریکی و چەندین شوێنی دیکەش رووبەڕووی کێشە بوونەوە لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە .