ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركووك كۆ دەبێتەوە، دەشڵێت، ئامانجیش لە كۆبوونەوەكە یەكلایكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگای كەركووكە.
محەمەد ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە بارەی كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركووك، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.
محەمەد ئیبراهیم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كەركووك كۆ دەبێتەوە بە مەبەستى یەكلایكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگای كەركووك.
دەشڵێت، یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك و پۆستە سەرەكییەكانی تری پارێزگاكە، بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك بەچڕی بەڕێوەدەچێت، پێشبینیش دەكەم پۆستی پارێزگاری كەركووك لەماوەی كەمتر لە یەك مانگدا یەكلاببێتەوە.
وتیشى، دیدارەكەی ئەمڕۆى سودانى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى کەرکوک بە مەبەستى یەكلایكردنەوەی ئەو پرسەیە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك یەكەمین كۆ بوونەوەی فەرمی خۆی ئەنجامدا، بەڵام هیچ بڕیارێكی لەسەر پۆستەكانی شارەكە نەدا، بە پێی یاساش لایەنە سیاسییەكان ماوەى كەمتر لە ٢٥ ڕۆژیان لە بەردەست ماوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لە سەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك، گەرنا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاى كەركووك هەڵدەوەشێتەوە.