كۆبونه‌وه‌كانی وه‌رزی نوێی یاسادانانی‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
  2024-07-15       160       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبونه‌وه‌كانی وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ش، خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ یه‌كی وه‌رزی نوێیه‌ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ 20ی 7ی 2024 ئه‌نجامده‌درێت، چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت كه‌ یه‌كه‌میان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌ بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای داموده‌زگای شه‌هیدان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌ بڕگه‌ی دوه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ رێكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ئاسمانی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئازه‌ربایجان ده‌كرێت، له‌ بڕگه‌ی سێیه‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ده‌كرێت، له‌ بڕگه‌ی چواره‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرتی گه‌شتكردن ده‌كرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×