محەمەد حەسان، وەک نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان‌و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان لەعێراق -یونامی-لەشوێنیی جینین پلاسخارت دیاری‌کرا.
ئاوێنه: ئەمڕۆ دوشه‌ممه، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەکاربونی محەمەد حەسانی وەک نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لەعێراق‌و سەرۆکی نێرده‌ی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌عێراق -یونامی- دیاریكرد.
محەمەد حەسان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێسپێردراوه‌و بڕیاره جێگه‌ی جینین پلاسخارت بگرێته‌وه، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی ناوبراوی كرد كه له‌ڕابردودا ئه‌ركه‌كانی یونامی به‌باشی ڕاپه‌ڕاندووه.
محەمەد حەسان خه‌ڵكی سهڵتهنەتی عومانهو ئەزمونی 30 ساڵی له‌كاری دیپلۆماسیدا هه‌یه، پێشتر نوێنەری هەمیشەیی عومان بووه لەنەتەوەیەکگرتووەکان، پێش ئەوەش چه‌ندین ئەرکی جۆراوجۆری لەوەزارەتی دەرەوەی عومان پێسپێردراوه.
ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەزانستە سیاسییەکان لەزانکۆی واشنتۆن، هه‌روه‌ها بڕوانامەی ماستەری لەزانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەزانکۆی سانت جۆن لەنیویۆرک هه‌یه‌و دکتۆراكهشی لەبواری ئابوری‌و ئامار لەمۆسکۆ به‌ده‌ستهێناوه. به‌زمانه‌كانی عەرەبی، ئینگلیزی، نەرویجیو ڕوسی قسە دەکات.