قاسم ئەعرەجی لەسەر ڕاسپاردەى سودانى گەشتە سلێمانی
  2024-07-15       388       

لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و شادێکى باڵای ئەمنی عێراق گەشتنە سلێمانی.

بەیانى ئەمڕۆ، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و شادێکى باڵای ئەمنی عێراق لەسەر ڕاسپاردەی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتنە سلێمانى.

سەردانەکەى ئەعرەجى بۆسلێمانى دواى ئەوەدێت کە هەفتەى ڕابروو لەسەر ڕاسپاردەى سودانى سەردانى هەولێرى کرد و لەسەر پرسی هێرشەکانى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق چەند کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا.

نزیکەى مانگێکە سوپاى تورکیا هێرشەکانى بۆسەر سنورى دهۆک چڕکردووەتەوە و ڕۆژانە بۆردوومانى سنورى زاخۆ و ئامێدى دەکات.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×