هادی عامری: پێشێلکردنی سەروەری عێراق قبوڵ ناکەین
  2024-07-14       381       

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، دەستوور ڕێگە به‌ تورکیا نادات هیچ هێزێکی لەسەر خاکی وڵاتەکەمان هەبێت و ببنە هەڕەشە لە سەر ناوچەکەمان و هەروەها، پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری عێراق قبوڵ ناکەین دەشڵێت، تا تورکیا هێزەکانی لە عێراق نەکشێنێتەوە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیدا نابێت.

هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر لە ساڵیادی کوژرانی ئەبو مونتەزر محەمەداوی وتارێکی پێشکەشکرد.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، دەستوور ڕێگە بە تورکیا نادات هیچ هێزێکی لەسەر خاکی وڵاتەکەمان هەبێت و ببنە هەڕەشە لە سەر ناوچەکەمان.

دەشڵێت، تا تورکیا هێزەکانی لە عێراق نەکشێنێتەوە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیدا نابێت.

باسى لەوەشکرد، پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری عێراق قبوڵ ناکەین و پێویستە هاوپەیمانان و تورکیا هێزەکانیان لە وڵاتەکەمان ببەنە دەرەوە.

ماوەی دوو هەفتەیە،  توركیا هەزاران سەرباز و سەدان تانكی هێناوەتە سنووری پارێزگای دهۆك و هێرش و داگیركارییەكانی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گوندشینان زیاتر كردووە، دانیشتووانی ئەو سنوورانە بەهۆی بۆردوومانەكانی توركیاوە ناچاربوون گوندەكانیان چۆڵ بكەن.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×