د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"مافی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق سووتەمەنییان بۆ دابینبكرێت و لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو توانیمان 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكەین و كار بۆ ئەوە دەكەین نرخی سەرجەم جۆرەكانی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراقی لێبكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان داواکاری پێشکەش بە بەغدا بکات و ئێمەش یارمەتیدەر دەبین، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا نەوتی سپی دابینبکرێت، ئێستا حکومەتی عێراق نەوتی زۆری هەیە و جاران هاوردەی دەکرد و ئێستا تەنکیەکانی عێراق پڕە لە نەوتی سپی، بۆیە مافی هاووڵاتیانی هەرێمە بەنرخێکی گونجاو نەوتی سپییان دەستبکەوێت.
جەخستیشی کردەوە، لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە رێکارەکانی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاو و بە نرخی گونجاو نەوتی سپی بە دەست هاووڵاتیان بگات.