بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت و وەزیری ناوخۆی توركیا دەڵێت، حەوت تەرمی نێو بەلەمەكە لە كەناراوەكانی ئیزمیر دۆزراونەتەوە.
ئاوێنە: عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا ئاگاداركراوەتەوە لە روداوێكی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە نزیك كەناراوەكانی ناوچەی چەشمە-ی سەربە پارێزگای ئیزمیر لە رۆژهەڵاتی وڵات.
ئەوەشی خستۆتەڕو، فڕۆكەیەك و تیمێكی مەلەوانی و چوار بەلەم رەوانەی ناوچەكە كران و لە هەوڵەكانیاندا توانیان 19 كۆچبەر رزگار بكەن و تەرمی 7 كۆچبەریش بدۆزنەوەو كۆچبەرێكیش بێسەروشوێنە.