وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان رایگه‌یاند، بڕی 421 ملیار‌و 760 ملیۆن دینار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وه‌ك به‌شێك له‌شایسته‌ی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2024ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
4ی ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی (حوزەیران/6)ی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕۆژی یەکشەممە 7ی (ته‌مموز/7) وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و توێژانه كرد كه موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ره‌وانه‌كرا.