سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە تورکم
  2024-07-08       2274       

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە هەرچەندە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بەڵام خانەوادەکەی تورکن.

مەسعود پزیشیکان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە دەربارەی ڕەچەڵەکی دروستبوون و لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕێکی ئازەربایجان ڕایگەیاند، بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم من تورکم. من لە مەهاباد لەدایکبووم، بەڵام دایک و باوک و هەموو خانەوادەکەم تورکن.

دەشڵێت: من تورکم و ڕێ بە هیچ کەس نادەم گاڵتە بە خۆم و زمانەکەم بکات و کەسیش مافی ئەوەی نییە ڕێگریمان لێ بکات قسە بە زمانی دایکمان بکەین.

ئەم لێدوانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە هەندێک ماڵپەڕ باسیان لەوە دەکرد کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کوردە، بەڵام لە ماڵپەی ویکپیدیا هاتووە کە باوکی ئازەرییە و دایکی کوردە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×