بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، هاوپەیمانیی چەپەکان لەخولی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا پێش هاوپەیمانێتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سهرۆك كۆماری فهرهنسا کەوتون.
ئاوێنه: ئهمڕۆ یهكشهممه، گهڕی دووهمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەڕەنسا بهڕێوهچو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، "بەرەی نیشتمانیی گەل" کە هاوپەیمانیی چەپەکانە، لەپلەی یەکەم دێتو نزیکەی 170 تا 190 کورسیی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت.
هاوپەیمانیی "پێکەوە"ی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش لەپلەی دووەم دێتو نزیکەی 150 تا 170 کورسیی پەرلەمان دەباتەوە.
پارتی "بەرەی نیشتمانیی" راستڕهۆی توندڕۆ لەپلەی سێیەم دێتو نزیکەی 130 تاوەکو 150 کورسیی پەرلەمانی بردووەتەوە. هەر بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی، پارتی کۆماری نزیکەی 60 کورسی دەباتەوە.
پەرلەمانی فەرەنسا لە 577 کورسی پێکدێت، پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە 289 کورسی هەیە. ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش دەریدەخات هیچ پارت و هاوپەیمانییەک بەتەنیا ناتوانێت حکومەت پێکبێنێت.