ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ده‌ڵێت، هەر کات بەشار ئەسەد هەنگاوێکی نا بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، ئەوا ئەوانیش ئەو هەڵوێستەی بەرامبەر نیشاندەدەن. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه له‌هه‌ركاتێكدا بێت بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری سوریا ده‌كه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئاوێنه: لەدوای سەردانه‌كه‌ی بۆ ئەڵمانیا بۆ ئامادەبونی لەیاری چارەکی کۆتایی نێوان تورکیا‌و هۆڵەندا لەچوارچێوەی پاڵەوانێتی ئەوروپا 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌كه‌ره دیمه‌شق، به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "ئێمە بانگهێشتی (ئەسەد) دەکەین، دەمانەوێت بەم باتگهێشتە پەیوەندییەکانی تورکیا‌و سوریا وەک ڕابردو بگەیەنینەوە هەمان خاڵ. دەکرێت بانگهێشتەکەمان لەهەر کاتێکدا بێت".
ڕاشیگەیاند، "بەڕێز پوتین هەڵوێستی هەیە لەبارەی کۆبونەوە (لەگەڵ ئەسەد)دا لەتورکیا، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی هەیە. ئێمە لەهەموو شوێنێک باس لەنێوەندگیرەکان دەکەین، جا بۆ لەگەڵ دراوسێکانماندا نەبێت؟".
سەرکۆمار ئەردۆغان زیاتر باسی لە پرسی پەیوەندییەکانی تورکیا‌و سوریا کرد‌و وتی، "ئێستا گەیشتووینەتە خاڵێکی وەها کە هەر کات بەشار ئەسەد هەنگاوێکی نا بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیادا، ئەوا ئێمەش ئەو هەڵوێستەی بەرامبەر نیشاندەدەین".