له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردو وڵات و گەلی دراوسێ دوپاتدەکەینەوە".
ئاوێنه: له‌تیف ڕه‌شید له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "پیرۆزبایی لەسەرۆکی هەڵبژێردراو بەڕێز مەسعود پزیشکیان دەکەین بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردن، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی ئێران. پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ دوپاتدەکەینەوە."
دوێنێ هەینی، گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بەڕێوەچو، مه‌سعود پزیشكیان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو بووه سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران.