2024-07-05   297     
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دەڵێت، "لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، هەر دەنگێکی هاووڵاتییان بە واتای یەک مووشەکە".
ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، دوای دەنگدان بۆ میدیای ئێرانی وتی، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانییە بۆ هاووڵاتییان و دەبێت لەم کارەدا پەلە بکرێت".
ئەمیرعەلی حاجیزادە وتیشی، "ئەمڕۆ دەنگدان کارێکی ئاسانە، بۆ بەهێزترکردنی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا، دەبێت خەڵک بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لەم کارەدا کەمتەرخەمی نەکەن، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران وتیشی، "هەر دەنگێکی هاووڵاتییان بە واتای یەک مووشەکە."