وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بەهاوکاری هەردوو بنکەی گومرکی زوبەیر و خزر مای، نۆ کەسیان بە تۆمەتی بەزاندنی سنووری خاکی عێراق بەبێ ڤیزا دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەهاوکاری بنکەی گومرکی زوبەیر و بنکەی گومرکی خزر مای، لیوای ١٤ـی سنوور، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا نۆ کەس دەستگیر کران، بە تۆمەتی بەزاندنی سنووری خاکی عێراق بەبێ ڤیزای فەرمیی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو نۆ تۆمەتبارەی کە دەستگیر کراون ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بە مەبەستی ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەگەڵیان.