ئانجلینا جۆلی لە وڵاتی کمبۆدیا دارستانێکی بە پانتایی 600 کیلۆمەتر چوارگۆشە کڕێ، بۆ ئەوەی رێگری بکات لە راوکردنی ئاژەڵانی ناو دارستانەکە.
پێشتر راوچییەکان ئاژەڵەکانی ناو ئەو دارستانەیان راودەکرد، بەڵام ئانجلینا جۆلی ئەکتەری دیاری هۆلیود و چالاکوانی مافەکان، ئەو دارستانەی کڕی و بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان دارستانەکەی تەلبەندکرد.
ئەنجلینا جۆلی ئەو کەسانەی وەک پاسەوانی دارستانەکەی خستەسەر کار و مووچەی بۆیان بڕییەوە، کە پێشتر ئاژەڵەکانی ناو دارستانەکەیان راودەکرد.