ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق
  2024-07-03       422       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبوەوەو چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنەكە پێشوازی كردوە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و وەفدێكی یاوەری و لە كۆبونەوەیەكدا ژمارەیەك دۆسیەی یاسایی و دادوەریی تایبەت بە پەرەپێدانی كاری دەسەڵاتی دادوەرییان لە هەرێم تاوتوێ كردون.

هاوكات بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە وتویەتی، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکان تاوتوێ کرا."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×