میدیا ناوخۆییەكان بڵاویان كردەوە، مالیكی دەیەوێت جارێكی دیكە دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكان كە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بگەڕێتەوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، بەڵام سەرچاوەیەکى نزیك لە “دەوڵەتی یاسا” ڕەتی دەکاتەوە، نوری مالیكی پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق وەرگرێتەوە.
ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیا ناوخۆییەكان بڵاویانكردەوە، مالیكی دەیەوێت جارێكی دیكە دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكان كە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بگەڕێتەوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت.
ڕۆژنامەکە لە زارى سەرچاوەیەک لە نزیك لە “دەوڵەتی یاسا” ڕەتی دەکاتەوە، نوری مالیكی پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق وەرگرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، نوری مالیكی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٤ سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، دوای هاتنی چەتەكانی داعش و شكستەكانی حكومەتەكەی مالیكی، حەیدەر عەبادی ئەو پۆستەی وەرگرت.