دادگای باڵای ئەمریكا: ترەمپ مافی پارێزبەندیی هەیە لەو رێكارانەی وەك سەرۆك گرتونیەتە بەر
  2024-07-01       247       

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا مافی پارێزبەندیی هەیەو ناتوانرێت روبەڕوی دادگا بكرێتەوە لەو هەنگاوانەی كە وەكو سەرۆك گرتونیەتەبەر بەڵام لەو كردەوانەی كە وەك خۆی ئەنجامی داون مافی پارێزبەندیی نییە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، دادگای باڵای ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگی دادوەرانی ئەو بڕیارەی دەركرد كە تێیدا شەش دادوەر لە بەرژەوەندیی ترەمپ و سێ دادوەریش لە دژی ترەمپ دەنگیان دا.

دادوەر جۆن رۆبێرتس، سەرۆکی دادگاكە سەبارەت بە بڕیارەکە رایگەیاند ترەمپ مافی "پارێزبەندیی رەها"ی هەیە لەبارەی ئەو بڕیار و رێكارانەی وەکو سەرۆکی ئەمریکا گرتونییەتەبەر، بەڵام پارێزبەندی نییە لەو كردەوەو بڕیارانەی كە وەكو شەخسی خۆی داونی.

وتیشی"هیچ پارێزبەندییەك بۆ کردەوە ناڕەسمییەكانی نییە." 

دوای ئەو بڕیارەش، سەرۆکی دادگەی باڵای ئەمریکا، کەیسەکەی بۆ دادگەی فیدراڵی رەوانە کرد بۆ ئەوەی ئەو دادگەیە یەکلایی بکاتەوە، کام لە تۆمەتەکانی ترەمپ لە سەردەمی سەرۆکایەتی بون و کامانەشیان لە دوای ماوەی سەرۆکایەتی بون. 

بەهۆی بڕیارەكەوە ئەگەری زۆرە دادگاییکردنی ترەمپ لەسەر تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020، بۆ بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ئەمساڵ، دوابخرێت. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×