سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدهگهیهنێت، بەمردویی یا زیندویی ئەو 120 بارمتە دەگەڕێنینەوە كه لهغهززهو لهلاى حهماسن، دهشڵێن:"تاکە بەربەست لەبەردەم گەڕاندنەوەی بارمتەکان حەماسە".
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەربەست لەبەردەم بارمتەکان حەماسە، بەڵام دانانیشینو سەیرکەین سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکەین لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەڕەفەحو ناوچەکانی دیکە لەکەرتی غەززە کە بەردەوامن.
ناتانیاهۆ دەڵێت، "هێزەکانمان لەڕەفەحو شوجاعییەو هەموو شوێنێکی غەززە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن، ڕۆژانە دەیان تیرۆریست لەناو دەبەین، ئەو شەڕەی لەئاسمانو ڕوبەڕوو ژێر زەوی ڕودەدات سەختە".
هەروەها دەشڵێت:"لەبارەی ئەرکە پیرۆزەکەمان لەئازادکردنی بارمتەکان، هیچ گۆڕانکارییەک لەهەڵوێستی ئیسرائیل ڕوینەداوە لەو پێشنیازەی سەرۆک بایدن پێشوازی لێکرد، هەموان ڕاستییەکە دەزانن، حەماس تاکە بەربەستە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانمان، بەفشاری سیاسیو سەربازیی، ئەو 120 بارمتەیە بەمردوو و یان زیندوی، سەرجەمیان دەگەڕێنینەوە".
لە7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوەوە ئیسرائیلو حزبوڵلا بەردەوام پێکدادانی سنورداریان هەبوە، بەڵام ئێستا مەترسیی هەیە ئەو پێکدادانە بۆ شەڕی فراوان بگۆڕدرێن، لەوەها دۆخێکیشدا گروپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، یەمەنو سوریا هەڕەشەی چونە شەڕی ڕاستەوخۆ دژی ئیسرائیلو پاڵپشتیکردن لەحزبوڵلا دەکەن.