هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کۆتایی هات
  2024-06-29       379       


دوای سێ جار لە درێژکردنەوەی ماوەکەی، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات و سندوقەکانی دەنگدان داخران.

لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە ناوخۆی وڵاتەکە و دەرەوە لە ناویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو.

کێبڕکێی ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان محەمەد باقر قاڵیباف، مەسعود پزیشکیان، مستەفا پور محەمەدی و سەعید جەلیلی بو.

دوای ئەوەی تەواوی دەنگدەران ناوەندەکانیان جێ هێشت راستەوخۆ دەست بە ژماردنی دەنگەکان دەکرێت، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پێویستە یەکێک لە براوەکان 50+1%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت تاببێتە براوە.

بە گوێرەی ئاژانسی تەسنیم، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×