بە وتەی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کەنەدا تاکە وڵات بووە کە رێگەی نەداوە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
عەلی باقڕی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت:" حکومەتی کەنەدا بە شێوەیەکی ئاشکرا رێگری لە سەدان هەزار کەسی ئێرانی کرد بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بکەن ".
حکومەتی کەنەدا جارێکی دیکە رێگەی دوژمنکارانەی هەڵبژارد و بۆ رای گشتی نێودەوڵەتی سەلماند کە راستگۆ نین لەبارەی دیموکراسییەوە.
کاندیدەکانی سەرۆککۆماری ئێران بریتین لە هەریەک لە سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قاڵیباف، مستەفا پوور محەمەدی و مەسعود پزیشکیان.