سەزای تەمەللی، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی له پهرلهمانی توركیا رایگهیاند، ئەو گۆشەگیرییەی ماوەی 25 ساڵە لە گرتوخانەی ئیمڕاڵیدا بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە، ئەشکنجەیەکی هێندە گەورەیە کە لە جیهاندا لە شێوەی نەبینراوە، دهشڵێت، "ئهو ئهشكهنجهدانهی له زیندانهكانی توركیادا ههیه لهدنیادا نییه".
سەزای تەمەللی لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له پهرلهمانی توركیا رایگهیاند، "لە گرتوخانەکانی توركیادا ئەشکەنجە هەیە، لە گرتوخانەکاندا لە ئاستێکی زۆر بەرز و جدیدا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، سەبارەت بەم بابەتە هیچ هەنگاوێک نەنراوە و سەرڕاست نەکراوەتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لە کۆبونەوەماندا لەگەڵ وەزارەتی دادی توركیادا چەندین جار ئەم بابەتەمان باسکردوە و کردومانە بە ڕۆژەڤ، بەڵام وەزارەتی داد هیچ گرنگی پێنەداوە، لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە، زیاندانی نەخۆش، زیندانی بەتەمەن هەیە، هەمو ئەمانەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و لە تورکیادا ئەنجام دەدرێت".
پهیوهست به دۆخی ئیمڕاڵی كه عهبدوڵای ئۆجهلان، رێبهری پهكهكهی لێیه، سهرۆكی فراكسیۆنی دهمپارتی وتی، "ماوەی 25 ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، ئەوەش گۆشەگیرییەکی قورسە لە هیچ جێگەیەکی دیکەی جهیاندا لە شێوەی نیە، ئەم گۆشگیریکردنە بەردەوامی هەیە، کاتێک بە وەزارەتی داد دەڵێین گۆشگیری بەردەوامە، دەڵێت گۆشەگیری لە تورکیادا نیە".
ئهوهشی خستهڕو، "40 مانگە گۆشەگیری بەشێوەیەکی قورس هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالانەوە وەرناگیرێت، بەتەواوی لە هەمو جۆرە پەیوەندیەک دابڕێندراوە، نیگەرانیەکانمان لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە زیاتر دەبن، بۆیە ئەشکەنجەدان لەم وڵاتەدا هەیە و ڕێگەی کۆتایهێنان بە ئەشکەنجەش بە ئیمڕاڵیدا تێپەڕدەبێت".