لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، ژمارەیەك یاسای پەسەندكردن لەنێویاندا خشتەكانی یاسای بودجەی 2024 و یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەتیف رەشید، سەرۆك كۆمار ژمارەیەك یاسای پەسەندكردون كە بریتین لە خشتەكانی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2024، هەمواری یەكەمی یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی و ریزپەڕی رەگەزی، هەمواری یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و هەمواری یەكەمی یاسای رێكخستنی بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان و تەملیكردنی مافی بەكارهێنانیان بۆ دەرچوانی بەشە كشتوكاڵی و ڤێتەرنەرییەكان.
ئەوەشی خستۆتەڕو، یاساكان لەدوای پەسەندكردنیان لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، نێردراون بۆ بڵاوكردنەوە لە رۆژنامەوی وەقائیعی عێراقی بۆ ئەوەی بچنە بواری جێبەجێكردن.