ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێنمایی كرد كه ڕێوشوێنی یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگیرێته‌به‌ر كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی و ئه‌منی به‌رگری شارستانی ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك دزه به پرسیاری تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كان بكات، رێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هاتوه، ئه‌نجومه‌نه‌كه دانیشتنی حه‌وته‌می خۆی به سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌نجامدا، بڕیاردرا درێژكردنه‌وه‌ی خزمه‌تی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر به‌پێی پێویستی ئه‌و دادگایانه‌ی كه كاریان تێدا ده‌كه‌ن درێژبكاته‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری باسیان له سازدانی ئاهه‌نگێك كرا، به بۆنه‌ی 100ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی، به‌هۆی ئه‌م ڕوداوه گرنگ و كاریگه‌ره له مێژوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقدا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه رێنماییان ده‌ركردوه كه ڕێكاری یاسایی توند له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرنه‌به‌ر كه سه‌رپێچی ڕێنماییه سه‌لامه‌تی و ئه‌منییه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی تاوانی دزه‌پێكردن و فرۆشتنی پرسیاره وه‌زارییه‌كان.