باڵیۆزی ئەمەریکا: هیوادارین ئەمجارەش هەڵبژاردن دوانەخرێت
  2024-06-27       223       

سەرۆکایەتی هەرێم بۆ جاری پێنجەم وادەی هەڵبژاردنی دیاریکرد و باڵیۆزی ئەمەریکاش پێشوازی لێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لە 20ی تشریندا، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین گرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف بدات.

چەند جارێک هەڵبژاردن دواخراوە، لەپێناو هەرێمی کوردستانێکی دیموکرات، هیوادارین ئەمجارەش دوانەخرێت.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×