حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە داوایەکی لە بزوتنەوەی حەماس بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی بۆ عێراق پێگەیشتبێت، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین جار ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر ئامادەیی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆ گواستنەوە لە قەتەرەوە و نیشتەجێبون لە عێراق بڵاوکرایەوە.
ئاوێنە: ئه‌وه یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی فه‌رمی عێراقه، بە وتەی فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، "هیچ پلانێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی بارەگایەکی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، تا ئێستاش داواکاری گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس یان کردنەوەی نوسینگەیەکی فەرمی لە عێراقمان پێنەگەیشتوە".
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سەرچاوەیەکی دیکەی نزیک لە حکومەتی عێراقەوە ڕایگەیاندوە، "گواستنەوەی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حه‌ماس (خالید مه‌شعه‌ل و ئیسماعیل هەنیە) بۆ بەغدا زۆر بەدور دەزانرێت".
ئه‌و سەرچاوەیە جەختیشی لەوە کردوەتەوە کە "حەماس داوای لە حکومەتی عێراق نەکردوە نوسینگەیەک بکاتەوە یان نوسینگه‌كه‌ی بگوازێتەوە بۆ به‌غدا، بۆیه باسكردن له‌م بابه‌ته بێبنه‌مایه".
میدیا ڕۆژئاواییەکان بڵاویانکردەوە، هەنگاوی گواستنەوەی بارەگای بزوتنەوەکە بۆ بەغدا لە مانگی ڕابردودا لەلایەن ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسی بزوتنەوەی حەماس و نوێنەرانی حکومەتی عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی حه‌ماس پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق هه‌یه.