نازم شبلی ئه‌ندامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "بودجه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی فه‌رمی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام پێویستی به ڕێنمایی هه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانانه‌وه ده‌ربچێت بۆئه‌وه‌ی به ڕونی له وه‌زاره‌ت و ده‌زگا و پارێزگاكان جێبه‌جێبكرێت".
وتیشی، "بودجه هه‌مو ساڵێك بێبه‌ش نابێت له سكاڵا و تانه‌دان، به‌ڵام دادگا ئه‌و لایه‌نه‌یه كه بڕیار له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تی جێبه‌جێكردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه‌كانی ده‌دات، بۆئهمساڵیش تانه‌كان ئاسایی بون و كاریگه‌ریان دروست نه‌كردوه".
باسی له‌وه‌شكرد، "دادگا گوێ له هه‌مو تانهدانهكان ده‌گرێت، بودجه له ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هه‌ر لایه‌نێك به‌رامبه‌ر به به‌شێكی بودجه تانه‌ی لێ ده‌درێت، هه‌مو تانهدانهكانیش ئاسایین و به‌ره‌و ڕه‌تكردنه‌وه نه‌رۆیشتون".
سه‌رنجه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر خشته هه‌مواركراوه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ژماره (13) بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و خشته هاوپێچه‌كانی (A/B/C/D/E/F)دا، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی خشتهكانیان نه‌خستۆته‌ڕو.