ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌ی له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌ری لقێكی بانكی حكومی له پارێزگای ئه‌نبار ڕاگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی " به ئه‌نقه‌ست زیانی به سندوق و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بانكه‌كه گه‌یاندوه و بڕی پێنج ملیار دیناری به‌قه‌رز داوه".
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ڕافیده‌ین له قەزای سه‌قڵاویه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌رچوه، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ وردبینیكردنی كاره‌كانی پێكهێندراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار "به‌ڕێوه‌به‌ری بانك" قه‌رزێكی به یه‌ك كه‌س داوه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتێكی ناڕاسته‌قینه و زیاده‌ڕه‌ویكردن له پێدانی قه‌رزه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، تۆمه‌تبار ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزێك به بڕی پێنج ملیار دینار به كه‌سێك كه كه نیازی دامه‌زراندنی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی له شاری فه‌للوجه خستۆته‌ڕو، قه‌رزه‌كه‌ش به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتێكی نادروستی ساڵی 1999 دراوه، ئه‌مه‌ش زیاده‌ڕه‌وی له به‌های موڵكه‌كه كردوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی باسی له‌وه‌شكردوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن كه له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نبار ده‌رچوه، به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (340) له یاسای سزادانی عێراقی جێبه‌جێكراوه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی له دژی تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش ده‌رچوه به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراوه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی پاره‌كه‌ی له بانكه‌كه‌وه بۆ لایه‌نێكی دیكه گواستۆته‌وه.