بە بڕیاری سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە پشكی پارتی راسپێردرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی لەپاڵ پۆستەكەی خۆیدا.
ئاوێنە: بەپێی نوسراوێك كە ئەمڕۆ دوشەممە 24/06/2024 لەلایەن بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەركراوە، بە بڕیاری سودانی، بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عێراق، لە پاڵ ئەركەكەی خۆیدا، راسپێردراوە بۆ وەرگرتنی ئەركی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی.
لە نوسراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو، ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێت.