قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر حزبوڵا و لوبنان، ئەوا سەرجەم بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بەتایبەت لە عێراق دەكرێنە ئامانج.
ئاوێنە: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی رۆژی "غەدیر"ەوە وتی، لەم ماوەیەی دواییدا دەبینین ئەو هەواڵانەی دزە دەكەن باس لە بونی نیەتی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر لوبنان و حزبوڵا دەكەن.
قەیس خەزعەلی پێشبینی كردوە لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان و حزبوڵا، ئەمریكا بەردەوام بێت لە پشتیوانیكردنی ئیسرائیل و وتوشیەتی"ئەمریكا خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك."
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەعلی هەق وتوشیەتی، لەئەگەری بەردەوامی پشتیوانییەكانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل لەكاتی فراوانكردنی هێرشەكانی و هێرشكردنە سەر لوبنان و حزبوڵا، ئەوا "با ئەمریكا بزانێت كە سەرجەم بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەكە و بەتایبەت لە عێراق دەكرێنە ئامانج و دەكەونە بەر مەترسی."