هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه هێزه سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆده‌كاته‌وه، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌كانی كاره‌با و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له كۆشكی حكومه‌ت له به‌غدای پایته‌خت، كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دوایین پێشهاته‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق به قه‌یرانی وزه‌ی كاره‌باشه‌وه”.
په‌رله‌مانی عێراق سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر لابردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی به بڕیارێكی دادوه‌ری، نه‌یتوانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ناكۆكی سیاسی له‌سه‌ر كاندیدی جێگره‌وه، له كاتێكدا هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو نییه بۆ به‌ڕێوه‌چونی دانیشتنێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته نیه.