واشنتۆن کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر لە دەریای سوور دەکشێنێتەوە
  2024-06-23       413       


سوپای ئەمریکا کشانەوەی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Dwight D. Eisenhower لە دەریای سوور راگەیاند دوای ئەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر رەوانەی ئەو سنوورەی کردبوو.

لەو بارەیەوە فەرماندەیی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە سێنتکۆم ئەوەی خستەڕوو، کەشتییەکە و گروپەکەی لە رێگەی گەڕانەوەن بۆ ئەمریکا.

کەشتی ئایزنهاوەر جێگەی کەشتیی USS Theodore Roosevelt و گروپەکەی دەگرێتەوە، کە سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە هێشتا لە ناوچەی هیندستان و زەریای هێمنن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ”بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ، ئایزنهاوەر و گروپەکەی پارێزگارییان لەو کەشتیانە دەکرد کە بە دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا تێدەپەڕین و بەشدارییان لە رزگارکردنی دەریاوان و کەشتییەکان کرد”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×