حکومەتی فەڵەستین لەکەرتی غەززە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی لە 7ی تشرینی یەکەمی 2024وە تا ئێستا كوژراون گه‌یشته 152 ڕۆژنامه‌نوس. ژماره‌ی كوژراوانیش له‌كه‌رتی غه‌ززه نزیكده‌بێته‌وه له 38 هه‌زار كه‌س.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی حکومەتی فەڵەستین لەکەرتی غەززەدا هاتووه، لەئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل‌دا ڕۆژنامەنوسێکی دیکە گیانیلەدەستداوە.
ئەو ڕۆژنامەنوسەی گیانیلەدەستداوە کارمەندی تەلەڤیزیۆنی ئەقسایە بەناوی سەلیم شەرەفا.
به‌كوژرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی لە 7ی 10ی 2023وە تا ئێستا به‌هۆی هێرشەکانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 152 ڕۆژنامەنوس.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو زیاتر له‌هه‌شت مانگه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕو ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌وڵانه بێئه‌نجامبون، به‌پێی دوایین ئاماریش، تائێستا 37 ھەزارو 551 کەس له‌كه‌رتی غه‌ززه کوژراون‌و 85 ھەزارو 911ی دیکەش برینداربون.