بەهۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گەرماوە محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا كاتژمێرێك ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
ئاوێنه: بەپێی راگەیەنراوێكی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، جگه له‌شاری به‌غدا، ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له‌كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات‌و له‌كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆتاییدێت.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سودانی، پارێزگاره‌كان سه‌رپشككراون هه‌ركاتێك پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته 50 پله‌ی سیلیزی‌و زیاتر، ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی پشویان هه‌یه له‌پارێزگاكانیان.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی 6ی 2024وه كاری پێده‌كرێت.