وەازرەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، وەزارەتەكەیان سبەی یەكشەممە دەست بە خەرجكردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەكات.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەكەیان سبەی یەكشەممە، دەست دەكات بە رێكارەكانی خەرجكردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكان.
وەزارەتەكە داوای لە یەكەكانی خەرجكردن لە وەزارەت و پارێزگاكان و دەستەكان كردوە، رێگەپێدراوانی خۆیان بنێرن بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكانی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرو كارمەندەكانیان لەگەڵ رەچاوكردنی پابەندبون بە خشتەی موچەی مانگانەو هاوپێچكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی خەرجكردنی موچە.