وەزارەتی ئەوقاف: رەمەزامەنی وەرگیرا بۆ گەڕانەوەی ئەو كەسانەی لە سعودیە گیریان خواردوە
  2024-06-21       129       

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، رەزامەندی وەرگیرا بۆ گەڕانەوەی ئەو كەسانەی بە ڤیزای گەشتیاری چونەتە سعودیەو لە مەرزی عەرعەر گیریان خواردوە تا لەڕێگەی پاسی تایبەتەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای هەوڵ و تێکۆشانەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەت، بۆ ئەو هاوڵاتی و هاونیشتیمانیانەی کە بەڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان کردوەو گیریان خواردوە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات لەڕێگەی پاسی تایبەت لەهەولێرو دهۆک و سلێمانی."

وەزارەتەكە داوای لەو هاوڵاتیانە كردوە كە گیریان خواردوە كە پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن تاوەکو پاسیان بۆ دابین بکەن.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×