هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دەستكراوە بە گەڕانەوەی حاجیانی عێراقی لە فڕۆكەخانەكانی سعودیەوە بۆ عێراق ئەوەش لەدوای تەواوبونی رێوڕەسمەكانی حەجی ئەمساڵ.
ئاوێنە: مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، گەشتی ئاسمانی یەكەم كاروانی گەڕانەوەی حاجیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا عەبدولعەزیز لە جەدەوە بۆ فڕۆكەخانەی نەجەف دەستیپێكرد.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژانە كاروانی دیكەی حاجیانی عێراقی لە سعودیەو لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق.