ئەنجومەنی راژەی عێراق: بەم زوانە ئەنجامی دامەزراندنی یەكەمەكان رادەگەیەنین
  2024-06-21       194       

ئەنجومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، بەم زوانە ئەنجامی دامەزراندنی یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان رادەگەیەنن.

ئاوێنە: ئەنجومەنی راژەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، وردبینییان لە داتاكانی ئەو كەسانەدا كردوە كە بۆ دامەزراندان داواكارییان پێشكەش كردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لیژنەی تایبەت بە پڕۆسەی وردبینی كارە تەكنیكی و ئیدارییەكانی خۆی تەواو كردون و ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئەنجومەنی راژە بەم زوانە ئەنجامی دامەزراندنی یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان رابگەیەنێت.

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×